خامه‌نه‌ئى: ره‌وشى ئێران هه‌ستياره
ئێران به هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه به دۆخێكى مه‌ترسيدار تێپه‌ڕ ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
رابه‌رى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌لى خامه‌نه‌ئى، له وتارێكى ته‌له‌ڤزيۆنيدا رايگه‌ياند، ئێران به هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه به دۆخێكى مه‌ترسيدار تێپه‌ڕ ده‌بێت.
خامه‌نه‌ئى له وتاريدا بۆ فه‌رمانده‌كانى سوپاى پاسداران گوتى: هه‌ستيارى ره‌وشه‌كه ئه‌نجامى سياسه‌تى هێزى خۆسه‌پێنى جيهانييه له ناوچه‌كه.
بڕياره له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوودا سزاكانى ئه‌مه‌ريكا به‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وتى ئێران‌دا بچنه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
له ئايارى رابردوودا، ئه‌مه‌ريكا له‌و رێككه‌وتنه ناووكييه كشايه‌وه، كه ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك واژووى كردبوو.
به هۆى سزاكانى ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر كه‌رته ئابوورييه‌كانى ئێران، به‌هاى دراوى ئێران له به‌رامبه‌ر دۆلار به راده‌يه‌كى به‌رچاو داشكاوه.