فوئاد حوسێن: سیاسه‌تێكی نوێی دارایی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین
فوئاد حوسێن وه‌ك وه‌زیری دارایی ده‌ستبه‌كار بوو

K24 - هه‌ولێر:
فوئاد حوسێن، وه‌ك وه‌زیری نوێی دارایی عێراق ده‌ستبه‌كاربوو و ئه‌مڕۆ ئه‌ركه‌كانی وه‌رگرت.
فوئاد حوسێن، كه كاندیدی پارتی بوو بۆ ئه‌و پۆسته، به ئاماده‌بوونی بریكاری وه‌زاره‌ت و پشكنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له به‌غدا، ئه‌ركه‌كانی وه‌كو وه‌زیری نوێی دارایی عێراق وه‌رگرت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زیری نوێی دارایی رایگه‌یاندووه، شێوازێكی نوێ په‌یڕه‌وده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی زیاتر به سیاسه‌تی ئابووری بده‌ن و رۆڵیان له قۆناغی بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه له‌گه‌ڵ پلانی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی یه‌كبگرێته‌وه و سه‌رنجیش بخرێته سه‌ر سه‌رمایه‌ی مرۆیی به هه‌موو به‌شه په‌یوه‌ندیداره‌كانییه‌وه، هه‌ر له نه‌هێشتنی هه‌ژار و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری تا ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كان.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، پێویسته چاو به پرۆژه یاسای بودجه‌ی فیدرالیدا بخشێندرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاراسته‌یه بگونجێت.
ئ. م