كریستیانۆ به‌ تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه‌ له‌ باجدان له‌ مه‌درید دادگایی كرا

كریستیانۆ دانی به‌ تاوانه‌كه‌ی دانا و له‌ زیندانی رزگاری بوو

کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پۆرتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس بە مەبەستی ئامادەبوون لە دادگا گەیشتە ئیسپانیا.

دوای ئەوەی کە دادگای مەدرید لە ئیسپانیا بریاریدا لەسەر کەیسی خۆدزینەوە لە باج یاریزانی پۆرتوگالی پێشووی یانەی ریال مەدریدی وڵاتەکەیان دادگایی بکات، ئەمڕۆ ئەم یاریزانەی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیسپانیا گەیشتە مەدرید و لە پێش چاوی میدیاکەنەوە لەگەڵ خێزانەکەی چووە بەردەم دادگا.

دۆن لە ساڵی 2017 لەلایەن دادگای ئیسپانیا بەوە تۆمەتبار کرا لە نێوان سالانی 2011 تاوەکو 2014 بە بڕی 21 ملیۆن و شەش سەد هەزار یۆرۆ خۆی لە دانی باج دزیوەتەوە، هەربۆیە بریاری دادگایی کردنی بۆ دەرچوو.

سەرچاوەکانی ئیسپانیاش ئاشکرایان کردووە کە یاریزانەکەی پێشووی مێرنگی دانی بەو تاوانە ناوە و ئامادەیە لە پێناو سزاکەی ئەو برە پارەیە بداتە دادگا و لە بەرامبەردا زیندانی نەکرێت.

سەرچاوەکان بڵاوییان کردۆتەوە دادگای مەدرید یاریزانە پۆرتوگاڵیەکەی بە 18.8 ملیۆن یۆرۆ پێ بژاردن سزاداوە و ئەم یاریزانە زیندانی ناکرێت.