عامر ئیسماعیل واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی دهۆك كرد
عامر ئیسماعیل سێیه‌مین یانه‌ی كوردستان تاقی ده‌كاته‌وه

عامر ئیسماعیل ریزه‌كانی یانه‌ی ئاكرێی جێهێشت و به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دهۆك كرد.
عامر ئیسماعیل دوای ئه‌وه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاكرێ تێپه‌ڕ كرد، بۆ قۆناخی دووه‌می خوله‌كه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دهۆك كرد.
یانه‌ی دهۆك دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌كانی كۆتایی خولی نایابی كوردستان پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ده‌ستدا، له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كات تا له قۆناخی دووه‌می خوله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ریزهكاتی پته‌وتر بكات، له‌م پێناوه‌شدا عامر ئیسماعیلی ناوه‌راستكاری گواستۆته‌وه كه پێشتر ئه‌و یاریزانه یاری بۆ یانه‌كانی گاره و زێره‌ڤانیش كردووه.
