له ناحيهى رياز تهقينهوهيهكى خۆكوژيى هێزه ئهمنييهكانى كرده ئامانج
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە
K24 – كهركووك:
تەقینەوەیەک خاڵێکی پشکنینی هێزە ئەمنیيەکانی لە ناحیەی ریاز کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردستان24ی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە دەروازەی ناحیەی ریازی سەر بە پارێزگای کەرکووک، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە.
وتیشی: تەقینەوەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بووە و خۆکوژێک لێی خوڕیوە، خاڵی چوونە ژوورەوهی پۆلیسی ئیتیحادی کردووهتە ئامانج، بە پێی ئەو سەرچاوەیە ئاماری سەرەتایی قوربانیيەکان کوژراوێک و ژمارەیەک برینداری لێکەوتووهتەوە.
ههروهها گوتیشی: ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە، لە ناوچەی ئەلبو بەتووشەوە هاتووە.
به گوێرهى زانيارييهكانى ئهو سهرچاوهيه، ئامانج لەو کردەوە خۆکوژییە، بەڕێوەبەری ناحیەی ریازبووە، بەڵام پێش گەیشتنی بە ئامانجەکەی ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە.