به ڤیدیۆ.. به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ و كیم هاوشێوه‌كانیان باوه‌ش به‌یه‌كدا ده‌كه‌ن
به‌هۆی لێكچوونیان له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردانه پاره‌یه‌كی زۆر په‌یدا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له كاتێكدا كه بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیه دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئوون لە هانۆی پایتەختی ڤیەتنام بۆ دووەم جار چاویان بەیەک بکەوێت. هەرچەندە ئەجێندای ئەم کۆبوونەوەیە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام هاوشێوەکانی ئه‌و دوو سەرکردەیه پێشوەختە لەسەر ئاشتی رێک کەوتوون. هەر دوو کەسەکە پارەیەکی زۆر باشیان بەهۆی لێکچوونیان لەگەڵ ئەم سەرکردانەی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور دەست دەکەوێت. لێکچووه‌کەی کیم جۆنگ ئوون زۆر بە ستایلی قژی کیم قەڵسە و لە کیم دەپاڕێتەوە تا دەستێک بەسەر و پرچی خۆیدا بکێشێت.
هاورد ئێكس ده‌ڵێت: "هیوادارم ئەمریکا کۆریای باکوور وەک وڵاتێکی خاوەن هێزی ئەتۆمی بناسێت، چونکە بەڕاشکاوی ئێمە دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی نابین، تەماشای قەزافی و سەدام بکە، ئەوان دەستبەرداری چەکەکانیان بوون و تەماشای رژێمەکانیان بکە کە چۆن کۆتای‌یان پێ هات. هیوادارین بگەیەنە رێکەوتن".
هە ریەکێک لە هاوشێوه‌كانى ئەو دوو سه‌رۆكه، بۆ هەر دەرکەوتنێكیان لايه‌نی کەم ٣٥٠٠ دۆلار وەردەگرن, هەندێک جار ته‌نانه‌ت بۆ دروووستکردنی چەند چرکە ڤیدیۆیەکی گاڵتەجاڕانەش, ١٥ هەزار دۆلار وەردەگرن. بەڵام بۆ هەر دەرکەوتنێكیان پێویستە چەندین کاتژمێر خەریکی مەیکئاپ و چاککردنی قژیان بن.
ئێكس ستایلی قژی كیمی به‌دڵ نییه و بۆ گۆڕینی ستایله‌كه‌ی له سه‌رۆكی كۆریای باكوور ده‌پاڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "جەنابی کیم جۆنگ ئوون تکات لێ دەکەم ستایلی پرچت بگۆڕە. زۆر ناشیرینە. با ئارایشگەرێک ستایلێکت بۆ بدۆزێتەوە. من ژیانی تایبەتی خۆمم هەیە, کاتێک دەڕۆمە دەرەوە ئەم ستایلە زۆر سەرنجڕاکێش نییە. تکایە بیگۆڕە".
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئەجێندای سەردانەکەی کیم و ترەمپ روون نییە، هاوشێوەکانیان لەناو بابەتەکانی دیکەدا بەنیازن سەردانی سەنتەرێکی ماساژ بکەن و خواردنە بەناوبانگەکانی ڤیەتنامی تاقی بکەنەوە, خولێک یاریی گولفیش بەیەکەوە بکەن.
ئەوان داواش دەکەن هاوشێوەکانی سەرۆکەکانی رووسیا و چین و بەرازیلێش په‌یوەندیان پێوە بکەن, بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه گرووپی هاوشیوەی دیکتاتۆرەکان دابمەزرێنن.
H.B