خانمێكی بەغدایی دەست و پەنجەی ئافرەتانی سلێمانی بە خەنە دەنەخشێنێ
بە باشی كوردی فێر بووە و خەڵك و حكوومەت ھاوكاری باشی دەكەن
K24 - سلێمانی
ئافرەتێکی خه‌ڵكی به‌غدا دواى ئەوەى لە سلێمانى نیشتەجێ دەبێت، لە رێگاى نەخشاندنى دەست و په‌نجه‌ى خانمان بە خەنە بژێوى خۆى دابین ده‌کات، ده‌شڵێت بە هۆى هاوکاریی و مامەڵەی باشی هاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان، هه‌ست به هیچ جیاكارییه‌ك ناكات.
یەمام نەبیل سێ ساڵە لە بەغداوه بۆ ئه‌وه‌ی لە ئارامیدا بژیت رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و له سلێمانی نیشته‌جێ بووه، له یه‌كێك له مۆڵەکانى سلێمانیش به کارى نەخشاندنى ده‌ست و په‌نجه‌ی خانمان به خه‌نه بژێوی ژیانی رۆژانه‌ی دابین دەكات. کاره‌کەشى بووەته جێی سه‌رنجی به‌شێكی زۆری خانمانى سلێمانى و رۆژانەش چەندین خانم بۆ جوانكاریی و نه‌خشاندنی ده‌ست و په‌نجه‌كانیان سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
یەمام، لەگەڵ ئەوەى بەباشى خۆی فێرى زمانى کوردى کردووە هەوڵیشى داوە خۆى لەگەڵ خواست وستایلى خانمانى هەرێمى کوردستان بگونجێنێ لە رێگاى کارەکەیەوە.
ھ.م