له رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی خه‌له‌كان - رانیه 4 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا
یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە کچی مستەفای سەید قادره و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندارن
.jpg)
K24 - رانیه:
به هۆی رووداوێكی هاتووچۆ، له‌سه‌ر رێگه‌ی خه‌له‌كان – رانیه، نزیك گوندی باداوان، چوار كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و پێنجی دیكه‌ش بریندارن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له رانیه رایگه‌یاند، رووداوه‌كه له ئاكامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكروزه‌ر (مۆنیكا) و بارههڵگڕێك بووه، كه له ئاكامی رووداوه‌كه‌ش، چوار كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و 5ی دیكه‌ش بریندارن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له رووداوه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له (خەندە سه‌يد قادر– شۆفێر, چرا غەفوور, زەینەب عه‌بدولڕه‌حمان, نازەنین عه‌بدوڵڵا) گیانییان له‌ده‌ستداوه و (سیما غەفوور, سەما غەفوور, سەنا غەفوور, دلین غەفوور) بريندارن له‌گه‌ڵ ناسیاوێكی دیكه‌یان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له‌وانه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، خوشكى مستەفای سەید قادرى هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕانە.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بنکەی پۆليسی خەلەکان و تیمه‌كانی هاتووچۆ و ته‌ندرووستیش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوەکە.
شۆفێران به‌رده‌وام گله‌یی له رێگاكه ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه چاڵ و چۆڵی زۆر تێكه‌وتووه و رێگه‌كه‌ش ته‌سكه.
هه‌فته‌ی رابردووش، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له سنووری راپه‌رین، 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 5ی دیكه‌ش برینداربوون.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م