ھەولێر و بەغدا كێشەكانی نێوانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن
شاندێكی حكوومەتی عێراق سەردانی ھەولێر دەكات
K24 - ھەولێر
بۆ تاووتوێكردنی تەواوی كێشەكانی نێوان عێراق و ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شاندێكی حكوومەتی عێراق كە پێكھاتوون لە ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و چەند بەرپرسێكی دیكە، سه‌ردانی هه‌ولێر دەكەن.
دكتۆر به‌شیر حه‌دداد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند "بڕیاره ئەمڕۆ شاندێك لە بەغدا، كه پێك هاتووه له ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكوومه‌تی عێراقی، سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، روونی كردەوە "شانده‌كه‌ی به‌غدا، له وه‌زیرانی پلاندانان، پیشه‌سازی، بازرگانی، رۆشنبیری و چه‌ند وه‌زیرێكی دیكه پێك هاتووه، جگه له‌م وه‌زیرانه‌ش، هه‌ریه‌ك له پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی تێدایه".
به‌شیر حه‌دداد، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "ئه‌و وه‌زیرانه له‌گه‌ڵ وه‌زیره هاوتاكانی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ماهه‌نگیی زیاتر و لێكتێگه‌یشتنی زیاتره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
ھ.م