بە نەشتەرگەری ماسوولکەی سکی دروست کرد
بە وەرزش نەیتوانی و نەشتەرگەری جوانکاری کرد
K24 – ههولێر:
کەسێک بە ناوی پانگپاپارن ئونڤیلای، لە رێگای نەشتەرگەرییەکی جوانکاری کە بڕی 3 هەزار یۆرۆی تێچووە، ماسوولکەی دەستکردی سک "سکس پاک "6pack" بۆخۆی دروستکردووە.
پزیشکان سەرەتا چەوری ورگی ئەو کەسەیان لابردووە و دواتر نەشتگەرییەکەیان بۆ ئەنجام داوە.
پانگپاپارن خەڵکی وڵاتی تایلەندە و تەمەنی 24 ساڵە، لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی بۆچی ئەو نەشتەرگەرییەی کردووە دەڵێت: "زۆر هەوڵمدا سکس پاک دروست بکەم، بەڵام نەمتوانی".
دروستکردنی ئەو ماسوولکانەی سک پێویستی بە وەرزشی بەردەوام و بەرنامەیەکی خۆراکی تەندروستە، ماندووبونێکی زۆری دەوێت.
ئێستا لە وڵاتی تایلەند ئەو جۆرە نەشتگەرییە زۆر دەکرێت، تەنانەت خەڵک هەیە گەشت بۆ ئەو وڵاتە لە پێناو سکس پاکی دەستکرد دەکات.

The Daily Mail
H.J