ئینستاگرام گۆڕنکارییەکی گەورە دەکات

ئەوە نامێنێت بۆ ڵایکی زۆر پۆستی نەشیاو بکرێت

K24 – هه‌ولێر:

ئینستاگرام نیازی هەیە چیدیکە نیشانی بەکاربەرانی نەدات کە هەر پۆستێک چەند ڵایکی بۆ چووە.

ئەم هەوڵەی ئینستاگرام بۆ ئەوەیە کە بەرنامەکە زیاتر تەندروست بکات و وا لە خەڵک بکات زیاتر گوێ بدەنە پۆستەکان نەک ئەوەی چەند ڵایکیان بۆ دێت.

وتەبێژی کۆمپانیای ئینستاگرام بە سایتی TechCrunchی گوتووە: "سەرەتا ئەو گۆڕانکارییە لە وڵاتی کەنەدا جێبەجێدەکرێت، بەڵام رەنگە دوای ماوەیەک تەواوی جیهان بگرێتەوە".

بەگوێرەی گۆڕانکارییەکان، بەکاربەران دەتوانن بیبینن کاتێک کەسێک ڵایکی پۆستێکیان دەکات، بەڵام ئەوە نیشان نادرێت کە هەر پۆستێک چەند ڵایکی بۆ هاتووە و بە ژمارە نانووسرێت.

لە رێگای ئەم گۆڕانکارییە، چیدیکە پەیج و هەژمارەکان بۆ ڵایک، شتی نەشیا بڵاوناکەنەوە.

Independent

H.J