دوبز.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك دوو جووتیار بریندار بوون و 35 دۆنم ده‌غڵ و دان سووتان
ته‌قینه‌وه‌كه له‌سه‌ر رێگای گوندی عه‌لۆ مه‌حموود روویداوه
K24- هه‌ولێر:
له سنووری قه‌زای دوبز، بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبیلێكی جۆری پیكابدا ته‌یه‌وه و به هۆیه‌وه وێڕای برینداربوونی 2 جووتیار، 35 دۆنم زه‌وی ده‌غڵ و دانیش سووتان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبیێكی جۆری پیكابه‌وه له‌سه‌ر رێگای گوندی "عه‌لو مه‌حموود" له سنووری قه‌زای دوبزی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، 2 جووتیار برینداربوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ئاگر به زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان به‌ربوو و له ئه‌نجامدا زیاتر له 35 دۆنم زه‌وی ده‌غڵ و دانی جووتیارێكی كورد سووتان.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، دوای سووتانی ئه‌و رووبه‌ره زۆره، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی كۆنترۆڵی ئاگره‌كه‌یان كردووه.
H.B