رووسیا: له سووریا ناكرێت بهرژهوهندی گهلی كورد لهبهرچاو نهگیرێت
کورد بەشێکی کۆمەڵگەی سووریایه، بێگومان ناکرێت بەرژەوەندی ئەم گەلە لەبەرچاو نەگیرێت
K24 – ههولێر:
نوێنەری ھەمیشەیی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ڤاسیلی نیبینزیا، رایگهیاند، ناکرێت لەچوارچێوەی گفتوگۆکان بۆ ئاسایکردنەوەی رەوشی سووریا بەرژەوەندی گەلی کورد لەبەرچاو نەگیرێت.
لە بارەی قەیرانی سوریا و چارەسەرکردنی پرسی کورد لەو وڵاتە، ڤاسیلی نیبینزیا نوێنەری ھەمیشەیی رووسیا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کوردستان رایگەیاند، بێگومان ناکرێت لەچوارچێوەی گفتوگۆکان بۆ ئاسایکردنەوەی رەوشی سووریا بەرژەوەندی گەلی کورد لەبەرچاو نەگیرێت.
گوتیشی: کورد بەشێکی کۆمەڵگەی سووریایه، بێگومان ناکرێت بەرژەوەندی ئەم گەلە لەبەرچاو نەگیرێت لەچوارچێوەی گفتوگۆکان بۆ ئاسایکردنەوەی رەوشی سووریا، روسیا پشتیوانی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات ھاوکات پشتیوانی لەھەر بەرەوپێشچونێکی سیاسی دەکات لەنێوان پێکھاتەکانی وڵاتەکەدا لەنێویاندا کوردانی ئەو وڵاتە.
روونیشیكردهوه، پرسی سووریا تا ئەو ئەندازەیە چارەسەر کراوە کە زۆربەی خاکی وڵاتەکە لەلایەن دەستەڵاتی حکومەتی یاسایی کۆنترۆڵکراوە، ھەروەھا رەھەندی سیاسی پرسی سووریا تاکۆتایی ھێشتا چارەسەر نەبووە، بەو پێیەی ھیچ کێشەیەک بە رێگای سەربازی چارەسەر ناکرێت، بەڵکو ھەموو کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ بنبڕ دەکرێن، ئێستا ھەلومەرجی ئەوە دەسازێندرێت کە پرۆسەکە لە رووی سیاسیشەوە ئاسایی بکرێتەوە، تا ئەو شوێنەی پێویستە لە رێی سەربازییەوە چارەسەر کراوە.
سهبارهت به ناوچه كوردییهكانیش گوتی: باکووری رۆژھەڵاتی سووریا کێشەی لەسەرە و بە تەواوی یەکلا نەبووهتەوە، ھەروەک ھێزی وڵاتانی بیانی لەوێ ئامادەییان ھەیە، بەویستی خۆیان ھاتوون بە رەزامەندی سووریا نەبووە، ئێمە پرسی تیرۆرمان لە سووریا چارەسەرکرد، بەڵام ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسی وڵاتەکە کاتی زیاتری دەوێت.