به‌شیر حه‌داد: ئامانج له‌ سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا پیشاندانی نیازپاكییه‌

پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پەرەی پێبدرێت

K24 – هه‌ولێر:

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، ئامانج لە سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری بۆ بەغدا پیشاندانی نیازپاکی هەرێمی کوردستانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا.

گوتیشی: پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پەرەی پێبدرێت.

لە دوای یەكەمین كۆبوونەوەی فەرمی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە دوێنێ 15/7/2019 ئەنجامدرا، لە راگەیەندراوێكدا حكوومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەكرد، کە شاندەکەی هه‌رێم بۆ دەربڕینی نیازپاکی و گفتوگۆکردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له چوارچێوەى دەستوور، سەردانی بەغدا دەکات.