هێزه كوردییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی جووڵاندنی شه‌قامی كه‌ركووك ده‌كه‌ن
به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كورد و توركمان هاوهه‌ڵوێستن
K24- كه‌ركووك:
لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك، هێزو لایەنە سیاسیە کوردییەکان یەك بۆچونيان هه‌یه و له ئه‌گه‌ری ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و هەڕەشەی جوڵاندنی شەقامیش لەو شارە دەکەن.
ئەم هەوڵانە تازە سەریان هەڵداوە، بەتایبەت دوای ئەوەی پارتی و یه‌كێتی گەشتونەتە بۆچونێکی هاوبەش، کە لەڕێگه‌ی ئەنجوومەنی پارێزگاوە، پارێزگارێکی نوێ بۆ شارەکە هەڵبژێرن.
ئێستا ژمارەیەك پەرلەمانتاری سونە لە عێراق، واژۆیان کۆکردووه‌تەوە و دەیانەوێت ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركووك هەڵبوەشێننەوە و پارێزگارە سەپێنراوەکەی کەرکوکیش لە کارەکەی بەردەوام بێت، عەرەبە سونەکان لۆبیان بۆ ئەم بابەتە دروست کردووە و هەوڵەکانیان بەردەوامە.
مشتومڕێکێ تازەی نێوان پێکهاتەکانی کەرکووك، لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای شارەکە لە پەرلەمانی عێراقەوە، بەڵام لەم پرسەدا تورکمان وکورد لە بەرەیەکن و عەرەبی سونەش بەتەنها لە بەرەیەکی دیکەن.
H.B