شنگال.. داعش 79 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی له دوای خۆی جێ هێشتووه
گۆڕستانێك له شنگال دروست ده‌كرێت و رووفاتی سه‌رجه‌م قوربانیانی تێدا كۆ ده‌كرێته‌وه
K24- شنگال:
وێڕای ئه‌وه‌ی داعش لە شنگال 79 گۆڕی بە كۆمەڵی لە دوای خۆی جێ ھێشتووە، تا ئێستاش سەدان ھاووڵاتی ئێزدی لە ژێر دەستی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ماون و چارەنووسیان نادیارە. ھاووڵاتییانی ئێزدیش له‌م باره‌یه‌وه دەڵێن: نازانین كەسوكارەكانیان لە كوێن و ھیچ زانیارییەكیان له‌باره‌یانه‌وه نییە. كەسوكاری یەكێك لە قوربانییەكان دەڵێت: لەسەر ئەوە ڕێككه‌وتووین كه لە رۆژھەڵاتی شنگال گۆڕستانێكی تایبەت دروست بكەین.
خه‌ڵه‌ف ره‌شۆ، كه یه‌كێكه له كه‌سوكاری سه‌دان ئه‌و ئێزدیانه‌ی تا ئێستاش له‌ده‌ست چه‌كدارانی چه‌كدارانی داعش ماونه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: 5 كه‌س له خانه‌واده‌كه‌م له‌ده‌ست رێكخراوی داعشدا ماون و سۆراخیان نازانین.
ئه‌و هاووڵاتییه ئێزدییه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وان له ئاستی پێویست نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیش، كه داعش له ناوچه‌كه‌یان له‌دوای خۆی جێی هێشتوون و ژماره‌یان 79 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵه، كه‌سوكاری قوربانیان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، گۆڕستانێكی تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی شنگال دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رووفاتی سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانی تێدا كۆ بكرێته‌وه.
H.B