سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی: پێویسته ئه‌نجوومه‌نێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دابمه‌زرێت
پێویسته به په‌له ئه‌م كاره بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چاكسازییه‌كی راسته‌قینه هه‌یه و پێویسته به په‌له ئه‌نجومه‌نێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دابنرێت.
حاكم ئه‌حمه‌د گوتیشی: داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی رایگه‌یاندووه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له پێشینه‌ی كاره‌كانییه‌تی، ئه‌و پرسه به گرنگ وه‌ربگرێت و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چاكسازییه‌كی راسته‌قینه هه‌یه. خه‌ڵكی كوردستان داوای دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵی و چاكسازیی ریشه‌یی ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: داواكارین له كابینه‌ی نوێ، هاوشێوه‌ی به‌غدا، ئه‌نجومه‌نێكی كارا بۆ دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵی پێك بهێنێت. له به‌غدا هه‌فتانه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كار و چالاكی ده‌كات. ده‌كرێت لێره به ناوێكی جیاواز بێت. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گرنگه هه‌بێت و هه‌فتانه و مانگانه كۆ ببێته‌وه و به‌رنامه‌ی پێویست بۆ چاكسازی دابنێت و كار بكات بۆ ده‌ركردنی یاسای نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی داواشی كرد، دادگایه‌كی تایبه‌ت به پرسی گه‌نده‌ڵی پێك بهێنرێت. بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به خێرایی به ڕێوه بچێت.
له باره‌ی فۆرمی ئاشكراكردنی سامانی به‌رپرسانه‌وه، حاكم ئه‌حمه‌د گوتی: ئه‌و پرسه پابه‌ندییه‌كی یاساییه و به پێی یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی، هه‌موو به‌رپرسێك كه یاساكه ئاماژه‌ی پێ كردووه، ده‌بێت ئه‌و فۆرمه پڕ بكه‌نه‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و فۆرمه پڕ ده‌كه‌نه‌وه، تۆمه‌تبار نین و ئه‌وه پابه‌ندییه‌كی یاساییه و له 80 وڵاتی جیهان ئه‌و سیستمه په‌یڕه‌و ده‌كرێت. هه‌ر بۆیه نووسراومان بۆ كابینه‌ی نوێ كردووه و تێیدا داوامان كردووه، ناوی به‌رپرسه نوێیه‌كانمان بۆ بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین فۆرمی ئاشكراكردنی سامانیان بۆ بنێرین.