داهاتی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی
ئه‌م هه‌نگاوه دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی خەرجییەكان و شەفافیه‌ت لە داھاتی گشتی
K24- هه‌ولێر:
لێژنەی دەستپاكیی پەرلەمان و سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان بە گرنگییەوە دەڕواننە بڕیاری حكوومەت بۆ گەڕانەوەی داھاتی وەزارەت و دامەزراوە حكومییەكان بۆ وەزارەتی دارایی، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، ئەم ھەنگاوە دەبێتە ھۆی رێگەگرتن لە بەھەدەردانی سامانی گشتیی و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، بەمەش باشتر دەتوانرێ داھاتەكانی ھەرێمی كوردستان رێك بخرێنەوە و پلان بۆ ئایندە دابنرێت.
به بڕیارێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەمەودوا وه‌زاره‌ته‌كان داھاتەكانی خۆیان رادەستی وەزارەتی دارایی دەكەن، بەتایبەت ئەو وەزارەتانەی زیاتر لەوانی دیكە داھاتی تایبەت بە خۆیان ھەیە. له‌م باره‌یه‌وه روبینه ئوملیك عه‌زیز، بڕیارده‌ری لێژنەی دەستپاكیی له په‌رله‌مانی كوردستان ئەمە بە ھەنگاوێكی گرنگ ده‌زانێت بۆ رێگریكردن لە بەھەدەردانی سامانی گشتیی.
به بۆچوونی شارەزایانی بواری ئابووریش گەڕانەوەی داھاتی وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكەی حكوومەت بۆ وەزارەتی دارایی، دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی خەرجییەكان و شەفافییه‌ت لە داھاتی گشتیی.
خاڵی ھەرە گرنگی كارنامەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە، ئەمەش بە ئاشكرا لە خواستی سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دەردەكەوێت، رێگەگرتن لە بەھەدەردانی سامانی گشتیی، كەمكردنەوەی خەرجییەكان و زیادكردنی داھاتیش لە چوارچێوەی ھەوڵەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانن، بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی.
H.B