له‌ سلێمانی پیشه‌ی عه‌تاریی رووی له‌ له‌ناوچوونه‌

لە کۆی دەیان دووکانی بازاڕی تایبەت بە عەتاری چەند دووکانێکی ماون

K24 – سلێمانی:

پیشەی عەتاری و بازاڕی تایبەت بە کڕین و فرۆشتنی دەرمانی سرووشتی، بیبەر، بەھارات و دەرمانی کوردەواری لە سلێمانی بەرەو لەناوچوون دەچێت.

بە جۆرێک ئێستا لە کۆی دەیان دووکانی بازاڕی تایبەت بە عەتاری، ته‌نیا چەند دووکانێک ماون، ھاوکات ئەو بەرھەمانەشی لە بازاڕەکە دەفرۆشرێن زیاتر ھاوردە و دەرەکین.

عه‌تاریی پیشه‌یه‌كی دێرینه‌ و جاران له‌ بازاڕ و قه‌یسه‌رییه‌ دێرینه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بره‌وی هه‌بووه‌.

عه‌تاریی یه‌كێكه‌ له‌و پیشانه‌ی زۆرتر له‌ ناو خێزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كان باو بووه‌ و هونه‌ر و زانستنی ئه‌و پیشه‌یه‌ له‌ باوانه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كانیان گواستراوه‌ته‌وه‌ و هه‌موو كه‌سێك ناتوانێت په‌ی به‌ ورده‌كاری و نهێنی پیشه‌كه‌ به‌رێت.