كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی به 16 هه‌زار دۆلار سزا ده‌درێت.. رێزی له زمانه فه‌رمییه‌كان نه‌گرتووه
به‌هۆی رێزنه‌گرتن له هه‌ردوو زمانی فه‌رمی وڵات
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیایه‌كی كه‌نه‌دی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێزی له هه‌ردوو زمانی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی نه‌گرتووه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه، به 21 هه‌زار دۆلاری كه‌نه‌دی سزا درا، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 16 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به گوێره‌ی ده‌ستووری كه‌نه‌دا، هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی زمانی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ن، بۆیه له سه‌رجه‌م شوێنه‌كان، ئه‌وه ره‌چاو كراوه به هه‌ردوو زمان، رێنماییه پێویستییه‌كان بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام له فڕۆكه‌كانی كۆمپانیای "ئێر كه‌نه‌دا" ئه‌وه ره‌چاو نه‌كراوه، بۆیه له‌لایه‌ن ژن و مێردێكه‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
میشال و لیندا تیپۆدۆ، له ساڵی 2016، 22 سكاڵایان له‌سه‌ر كۆمپانیاكه تۆماركرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نووسینی وشه‌ی چوونه ده‌ره‌وه به زمانی ئینگلیزی به گه‌وره‌یی نووسراوه، به‌ڵام هه‌مان وشه به زمانی فه‌ره‌نسی به بچووكی نووسراوه، ئه‌وه‌ش به هه‌وڵدان بۆ بچووك سه‌یركردنی ئاخێوه‌رانی زمانی فه‌ره‌نسی لێكدراوه‌ته‌وه.
دادگا پشتیوانی ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ی كرد كه له هه‌شت سكاڵادا داوای قه‌ره‌بوویان كردووه، بڕیاریداوه بۆ هه‌ر سكاڵایه‌ك بڕی 1500 دۆلاری كه‌نه‌دی وه‌ربگرن، كۆمپانیا كه‌نه‌دییه‌كه‌ش بڕیاریداوه به فه‌رمی داوای لێبوردنیان لێبكات.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره، ناڕه‌زاییان له‌باره‌ی وشه‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌ربڕیوه، كه له‌سه‌ر پشتێنی سه‌لامه‌تی كورسییه‌كانی فڕۆكه، ته‌نها به ئینگلیزی نووسراوه "به‌رزبكه‌وه" و هیچ وشه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه به فه‌ره‌نسی نه‌نووسراوه.
جگه له‌مه‌ش، له خوێندنه‌وه‌ی رێنمایی ناو فڕۆكه‌ش نیگه‌ران بوونه كه له‌كاتی نیشتنه‌وه به زمانی ئینگلیزی خوێندراوه‌ته‌وه و 15 چركه‌ی خایاندووه و روون بووه، به‌ڵام به‌زمانی فه‌ره‌نسی 5 چركه كه‌متر بووه و ته‌واو روون نه‌بووه.
له كۆتاییشدا، دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ژن و مێرده بڕیاریداوه و رایگه‌یاندووه، كه كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كه، پابه‌ندییه‌كانی خۆی له باره‌ی زمانه فه‌رمییه‌كانی كه‌نه‌دا جێبه‌جێ نه‌كردووه وه‌كو ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه.
ئ. م