زاخۆ.. کەسێك باوكى خۆی کوشت
"كێشه‌كه‌یان له‌سه‌ر پاره بووه"

K24 - زاخۆ:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، 8/9/2019، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له گوندی خێلهخێی سه‌ر به ناحیه‌ی رزگاری له قه‌زای زاخۆ، باوكی خۆی كوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی پۆلیسی زاخۆ به كوردستان 24ی راگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی روویداوه و كێشه‌كه‌شیان په‌یوه‌ندی به پاره‌وه هه‌بووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كوڕه‌كه به چه‌ند گوللـه‌یه‌ك كۆتایی به ژیانی باوكی بهێنێت.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، بكوژه‌كه وڵاتینامه‌ی ئه‌ڵمانی هه‌یه و دوای رووداوه‌كه بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه و ئێستاش هێزه‌كانی پۆلیس بۆ دۆزینه‌وه‌ی، لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
ئ. م