پایز هات
ئه‌مڕۆ وه‌رزی پایز ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ وه‌رزی پایز ده‌ستیپێكرد و تا 22ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری داهاتوو ده‌خایه‌نێت.
پایز كه له ناو ئه‌ده‌ب و گۆرانی و هونه‌ری كوردیدا هه‌ر له كۆنه‌وه بایه‌خێكی زۆری پێدراوه و به وه‌رزی به‌جۆشهاتنی هه‌ستی شاعیرانه و غه‌مگینی كێ‌و و ده‌شت و ده‌ر و خۆپێچانه‌وه‌ی دێهاتنشینه‌كانی كورده‌واری ناسراوه.
له كوردستان كه‌شوهه‌وای وه‌رزی پایز به كه‌شێكی هاوسه‌نگ له پێده‌شته‌كان و روو له سارد له كوێستانه‌كان داده‌نرێت و به هه‌ڵكردنی ره‌شه‌بای پایزی ره‌وه‌نده‌كان كۆچ و باریان ده‌پێچنه‌وه و له كوێستانه‌كانه‌وه به‌ره‌و پێده‌شته‌كان كۆچ ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك ساڵ سه‌رما زووتر ده‌گاته ناوچه شاخاوییه‌كان و به‌فریش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت و لوتكه‌ی شاخه‌كان سپی ده‌چێته‌وه.
وه‌رزی پایز له رووی فه‌له‌كییه‌وه له 23ی ئه‌یلوول ده‌ستپێده‌كات. خۆر به ستوونی له‌سه‌ر هێڵی كه‌مه‌ره‌یی زه‌وی ده‌وه‌ستێت و له نیوه‌ی باكووری گۆی زه‌ویله 22 و 23ی ئه‌یلوولدا شه‌و و رۆژ یه‌كسان ده‌بن. له باشووری گۆی زه‌ویش، پایز له 7ی شوبات/ فێبرایه‌ر ده‌ستپێده‌كات و تا 7ی ئایار ده‌خایه‌نێت و 20 و 21ی ئازار/ مارس شه‌و و رۆژ تێیدا یه‌كسان ده‌بن.
له رووی كه‌شوهه‌واوه پایز نه زۆر سارد و نه زۆر گه‌رمه له نیوه گۆی باكووری زه‌وی مانگه‌كانی ئه‌یلوول و تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌م به پایز هه‌ژمار ده‌كرێن و له باشووری نیوه گۆی زه‌ویش مانگه‌كانی مارس و نیسان و ئایار به پایز هه‌ژمار ده‌كرێن.
له سه‌ره‌تای پایزه‌وه شه‌و به‌ره‌و درێژبوون ده‌چێت و شوێنی هه‌ڵاتی خۆر له بری ئه‌وه‌ی له باكووری خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له هاوین ده‌بینرێت، خۆر له باشووری خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵدێت و شه‌وی درێژ له جه‌مسه‌ری باكووری زه‌وی ده‌گاته شه‌ش مانگ و له یه‌كه‌م گۆڕانی زستانییه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆر ده‌رناكه‌وێت.