تره‌مپ پێشوازی له هه‌ڵوێستێكی ئێران ده‌كات
بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی یه‌مه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ پێشوازی له لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، رایگه‌یاندبوو، تاران ئاماده‌یه هاوكاری بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی یه‌مه‌ن.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، تره‌مپ گوتی: ئه‌و لێدوانه‌ی زه‌ریف گرنگ و ئه‌رێنییه.
تره‌مپ گوتیشی: خۆم ئه‌و قسه‌یه‌م لێ نه‌بیستووه، چونكه سه‌رقاڵی دیدار و گفتوگۆكانم بوومه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به راستی وای وتبێت ئه‌وه گرنگ و ئه‌رێنییه.
قه‌یرانی یه‌مه‌ن له 2014ه‌وه له نێوان حووسییه‌كان و حكومه‌تی سه‌نعا رووی دا و دواتر سعوودییه و ئیمارات و به‌حره‌ین هاوپه‌یمانییه‌كیان درووست كرد بۆ هێرشكردنه سه‌ر حووسییه‌كان و له مانگی ئازار/ مارسی 2015ه‌وه بۆردومانی چڕی یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن.
له ئێستادا حكومه‌تی عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی كه له لایه‌ن سعوودییه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت له ناوچه سنوورییه‌كانه و حووسییه‌كان سه‌نعای پایته‌خت و زۆرینه‌ی رووبه‌ری وڵاته‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه.