كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی پێكرد
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس باس له مه‌ترسیی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیۆیۆركی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پوخته‌یه‌كی له باره‌ی گرنگترین پرسه‌كانی رۆژه‌ڤی جیهانیدا، به تایبه‌ت ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشبینی ده‌كرێن.
گۆتێرێس له گوتاره‌كه‌یدا له‌باره‌ی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تیشكی خسته سه‌ر كێشه‌ی سووریا و گرژییه‌كانی نێوان ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌ب.
له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان تاران له‌گه‌ڵ هه‌ره‌یه‌ك له ریاز و واشنتن و گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی، گۆتێرێس هۆشداری دا، له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی سه‌ربازی له ناوچه‌ی كه‌نداو، كه جیهان به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی نه‌گرێت.
ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه دووپاتیكرده‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و جۆره هێرشانه قبووڵ ناكه‌ین.
تایبه‌ت به پرسی سووریاش، گۆتێرێس جه‌ختی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌روازه‌یه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووریا.
ئه‌مڕۆ 74ـه‌مین لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌شداری 193 وڵات له شاری نیۆیۆركی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
H.B