هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هیچ دامەزراوەیەکی ئەمهریکا لە بەغدا نەکراوەتە ئامانج
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: چاوپۆشی لە هیچ هێرشك ناکەین
K24- ههولێر:
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رەتیدەکاتەوە، هیچ دامەزراوەیەکی ئەمهریکا لە بەغدا کرابێتە ئامانج و دووپاتیشی دەکاتەوە، کە چاوپۆشی لە هیچ هێرشك بۆ سەر هێزەکانی ئەمهریکا و دامەزراوەکانی لە عێراق ناکەن.
هاوپەیمانی نێودەڵەتی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشکەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا رانەگەیاندووە و هیچ دامەزراوەیەکی ئەمهریکاش نەکراوەتە ئامانج، بەڵام لەگەڵ هێزەکانی عێراق ئەم هێرشانە بە جدی وەردەگرن.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپاتیشی کردووەتەوە، چاوپۆشی لە هیچ هێرشێك بۆسەر هێزەکانی ئەمهریکا و دامەزراوەکانی لە عێراق ناکەن و هێزەکانیشیان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان هەموو رێگایەك دەگرنەبەر.
ئەمە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو دوو گوللـە هاوەن لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمهریکا و ناوچەی سەوزی شاری بەغدا کەوتنە خوارەوە.
H.B