فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان: پێشێلکارییەکان لە سنووری خانەقین زیادی کردووە
"زیاتر لە دوو هەزار خێزانی کورد لە خانەقین ئاوارە بوون"
K24- به‌غدا:
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان به گشتی و خانه‌قین به تایبه‌تی، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ژماره‌یه‌ك داواكارییان له باره‌ی پێداویستییه‌كانی ناوچه كوردییه‌كانی پارێزگای دیاله خسته‌ڕوو.
شێركۆ میر وه‌یس، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ناوی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان فراكسیۆنه جه‌ختی كرده‌وه، دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به ده‌یان پێشێلكاری ئه‌منی، ئیداری و یاسایی له سنووری خانه‌قین تۆماركراون، كه له لایه‌ن ئه‌و حزبانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، كه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه.
گوتیشی: له‌و پێشێلكارییانه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باره‌گاكانی یه‌كێتی نیشتمانی له سه‌عدیه و جه‌له‌ولا و مه‌نده‌لی و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی، باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین، و رێگریكردن له كردنه‌وه‌ی باره‌گای حزبه كوردییه‌كان، كه پێشتر مۆڵه‌تیان هه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و حزبانه‌ی هاتوون بۆ ناوچه‌كه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئیداری ده‌كه‌ن، و بودجه‌ی پارێزگای دیاله به ناهاوسه‌نگی دابه‌ش ده‌كرێت، به جۆرێك خانه‌قین به ئه‌نقه‌سه‌ت له بودجه په‌راوێزخراوه.
وه‌ك راشیگه‌یاند، زیاتر له 2 هه‌زار خێزانی كورد ماڵ و حاڵی خۆیان به هۆی پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه جێهێشتووه و به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان كۆچیان كردووه و له ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا، له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 له پارێزگای دیاله، زیاتر له 400 تاوان تۆماركراون، و نزیكه‌ی 7 هه‌زار دۆنم زه‌وی به هۆكاری نادیار و به مه‌به‌ست سووتێندراون.
H.B