لێژنه‌ی ده‌ره‌وه له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر توركیای په‌سه‌ند كرد
به‌هۆی هێرشی سه‌ر باكووری سووریا و كڕینی "S-400"ـه
K24- هه‌ولێر:
لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه بریاری سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر توركیادا په‌سه‌ند كرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هێرشی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر باكووری سووریا و كڕینی دژه‌مووشه‌كی "S-400"ی رووسی.
رۆبێرت مینیندیز، سیناتۆری دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی سێناتی ئه‌مه‌ریكا "كۆنگرێس" له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "له‌م ساڵه‌ی دواییدا ره‌فتاره‌كانی توركیا هه‌موو سنوورێكیان به‌زاندووه"، دووپاتیشیكرده‌وه، "یاسا ئه‌مه بۆ توركیا پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه ره‌فتاره‌كانی سه‌باره‌ت به سووریا قبوڵكراو نییه و كڕینی دژه‌مووشه‌كی "S-400"یش به‌هیچ نابوورێت".
پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌و پڕۆژه بڕیاره‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێسه‌وه سه‌یر بكرێته‌وه و هه‌ندێك هه‌مواركردنه‌وه‌ی تێدا بكرێت.
پێشتریش له كۆتایی مانگی ئوكتۆبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و پڕۆژه بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد، هه‌ر كاتێكیش پڕۆژه بڕیاره‌كه په‌سه‌ند كرا، به‌گوێره‌ی یاسا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سزاكان به‌سه‌ر كه‌سانی په‌یوه‌ندیداری توركیا به كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی له باكووری سووریا ده‌سه‌پێنێت، به تایبه‌ت خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری، یه‌شار گوله‌ر، سه‌رۆك ئه‌ركان، بیرات ئه‌لبیراق، وه‌زیری دارایی و بانكی "خه‌لق بانك"ی حكوومی.
هه‌روه‌ك پڕۆژه بریاره‌كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند ده‌كات به جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككارانه‌ی جه‌خت له یاسای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه له رێگه‌ی سه‌پاندنی سزاوه به‌سه‌ر توركیادا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كڕینی دژه‌مووشه‌كی "S-400" له رووسیا.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم + تاس
H.B