ئێران.. ژماره‌یه‌ك هێرشبه‌ر ئاگریان له مه‌زارگه‌یه‌كی ئاینی به‌ردا
هه‌موو ئه‌و سامانه‌شیان دزی كه له‌ناو مه‌زارگه‌كه دانرابوو
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا ناوخۆییه‌كانی ئێران، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك هێرشبه‌ر له شاری شیرازی باشووری ئه‌و وڵاته ئاگریان له مه‌زارگه‌ی "كچی ئیمام حه‌سه‌ن موجته‌بی" به‌ردا و هه‌موو ئه‌و پاره و سامانه‌شیان دزی، كه بۆ سه‌ده‌قه و نه‌زر له‌ناو مه‌زارگه‌كه دانرابوو.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنا بڵاویكرده‌وه، "ژماره‌یه‌ك كه‌س هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر مه‌زارگه‌كه و ئه‌و كه‌ل و په‌ل و پارانه‌شیان دزیوه كه له‌ناوی هه‌بوون و دواتریش ئاگریان له چه‌ند به‌شێكی مه‌زارگه‌كه به‌رداوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانی زۆری ماددی به‌ر مه‌زارگه‌كه كه‌وتووه".
دوای رووداوه‌كه‌ش چالاكوانان وێنه‌ی مه‌زارگه‌گه‌یان به سووتاوی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌وته‌وه.
چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش رایانگه‌یاندووه، پۆلیسی شیراز په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشبه‌ران كردووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقافیش له شاری شیراز راستی ئه‌و رووداوه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه به‌ر له كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان ورده‌كاری له‌باره‌ی رووداوه‌كه بخاته روو.
H.B
.jpeg)
.jpeg)