ئه‌مه‌ریكا: به‌و مه‌رجه ته‌واوی سزاكانی سه‌ر ئێران لاده‌به‌ین
"ئه‌و هێزانه‌ی ره‌وانه‌ی سعوودییه‌مان كردوون بۆ مه‌به‌ستی به‌رگرییه"
K24- هه‌ولێر:
ستیڤن منوچین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، ئه‌و هێزانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی سعوودیه كردووه، بۆ ته‌نیا مه‌به‌ستی به‌رگرییه و دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌ر كاتێك تاران هه‌موو مه‌رجه‌كانی ئێمه‌ی جێبه‌جێكرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌م قسانه‌ی منوچین له كۆڕبه‌ندی ده‌وحه‌دا له وڵاتی قه‌ته‌ر هاتوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و هێرشانه‌ی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه‌یان كرده ئامانج، هێرشكردن بوو بۆ سه‌ر ئابووری جیهان".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌میشه واشنتن به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه ده‌خاته ئه‌ستۆی تاران، له به‌رامبه‌ریشدا به‌رده‌وام ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌ت ده‌كاته‌وه.
H.B