ئه‌ردۆغان له هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه
"مێژووی هیندییه سووره‌كان شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره‌یه به نێوچه‌وانی ئه‌مه‌ریكاوه"
K24- هه‌ولێر:
K24- هه‌ولێر: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی "كۆمه‌ڵكوژی" هندییه سووره‌كان له سه‌رده‌می "ئیستعماری ئه‌مه‌ریكا" به جینۆساید ده‌ناسێنێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ به بڕیاری كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بۆ به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه.
له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ئیه خه‌به‌ر"ی توركی ئه‌ردوغان رووی قسه‌كانی له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: "زیاتر له 1 مه‌لیۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به رووداوه‌كانی ساڵی 1915ی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانیمان ئاشكرا كردووه، وه‌رن دیراسه‌ی بكه‌ن، ئێمه قسه ده‌كه‌ین و به‌ڵگه‌شمان له‌به‌رده‌سته".
سه‌رۆك كۆماری توركیا پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد، "ئایا نابێت باس له هیندییه سووره‌كانی ئه‌مه‌ریكاش بكه‌ین؟.. مێژووی هیندییه سووره‌كان شه‌رمه‌زاریێكی گه‌وره‌یه به نێوچه‌وانی ئه‌مه‌ریكاوه".
ئه‌ردۆغان دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان به‌رامبه‌ر رێككاره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له دژی توركیا ده‌سته‌وه‌ستان نابن و په‌رله‌مانی توركیا وه‌ڵامی رێككاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد، كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان له ساڵی 1915ی له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی به جینۆساید ناساند.
دوێنێش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا كردبوو، كه له ئه‌گه‌ری سزادانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه وه‌ڵامیان ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیكیشی كرد، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌ردۆغان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "A Haber"ی توركی رایگه‌یاند، بێگومان توركیا وه‌ڵامی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێت كه له‌لایه‌ن یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریكاوه له كۆنگرێس ده‌خرێنه سه‌ری.
ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد، كه بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیكی ئه‌مه‌ریكا و كوره‌جیكی ناتۆ كه سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی تێدا جێگیركراوه، له وڵاته‌كه‌ی داده‌خات، ئه‌گه‌ر سزاكان جێبه‌جێ بكرێن.
H.B