پێنتاگۆن داوای روونكردنه‌وه له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان له ئه‌نقه‌ره ده‌كات
مارك ئیسپه‌ر: ئایا ئه‌ردۆغان به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت بنكه‌ی ئینجه‌رلیك دابخات؟!
K24- هه‌ولێر:
مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا گوتی: "پێویسته من قسه له‌گه‌ڵ هاوتا توركهكهم بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی له مه‌به‌ستی لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا تێبگه‌م، كه گوتبووی بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیك داده‌خه‌م، كه هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكه‌یه جێگیركراون".
ئیسپه‌ر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "پێشتر ته‌واو ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووم، یه‌كه‌م جار كه زانیم له رێگه‌ی رۆژنامه‌كانه‌وه بوو.. دواتریش پێویسته من له‌گه‌ڵ خڵوسی ئاكار، هاوتا توركهكهم قسه بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له مه‌به‌سته‌كه‌یان تێبگه‌م، ئاخۆ به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌نگاوه بنێن یان یان".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له وه‌ڵامی ئه‌و سزایانه‌ی بڕیاره ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر كڕینی دژه‌مووشه‌كی "S-400"ی رووسی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت، به‌ر له دوو رۆژ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیكی كردبوو، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكه‌یه جێگیر كراون.
دوێنێش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی بڕیاری كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له ساڵی 1915 له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا كرد، كه "كۆمه‌ڵكوژی هیندییه سووره‌كان" له كاتی "ئیستعماری ئه‌مه‌ریكا" له په‌رله‌مانی توركیا به جینۆساید ده‌ناسێنن.
H.B