ئه‌مه‌ریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: پشتگیری له گه‌لی ئێران ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر دوو به‌رپرسی ئێرانی راگه‌یاند و ده‌ڵێت: "كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌روه‌ت و سامانی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕی سووریا و یه‌مه‌ن به‌فیڕۆ ده‌دات".
ئه‌م قسانه‌ی پۆ‌مپێیۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له واشنتن هاتوون و دووپاتی كرده‌وه: "ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له گه‌لی ئێران ده‌كات".
هه‌روه‌ها داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران كرد، وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا بكات.
ئاشكراشیكرد، ئه‌مه‌ریكا ناوی دوو دادوه‌ری ئێرانی به ناوه‌كانی ئه‌بو قاسم سه‌ڵه‌واتی و محه‌مه‌د موخیسه‌نی خستووه‌ته لیستی سزادراوانه‌وه.
H.B