توانا و لێهاتوویی گه‌نجێكی میوزیكژه‌ن هونه‌رمه‌ندان سه‌رسام ده‌كات

دیلان به‌ لێهاتووییه‌وه‌ ئامێری پیانۆ ده‌ژه‌نێت

K24 - سلێمانی:

خوێندکارێکی قۆناغی چوارەمی بەشی ميوزیك لە سلێمانی بەھۆی خێرایی دەست و پەنجەی لە ژەنینی ئامێری پیانۆ، سەرنجی ھونەرمەندان و ھاووڵاتیانی بۆ لای خۆیی راکێشاوە، تواناکانی ئەو لە ژەنینی پارچە موزیکە کلاسیکیيەکان لەڕادەبەدەرە، مامۆستا ژاپۆنیەکەشی دەڵێ:  "دەمەوێ دیلان بگاتە لووتکە".

خێرايی پەنجەکانی لەسەر کلیلی پیانۆ، یەکسەر بینەر ئاوێزانی ژەنینی پارچە موزیکەکە دەکات، خێرایيەکەی لەژەنینی موزیکە کلاسیکيیەکان زۆرینەی ھونەرمەندانی سەرسامکردووە، دیلان خاوەنی چەندین خەڵاتی تاکژەنە، بەردەوام خۆی ماندوو دەکا، تا تواناکانی بگەیەنێتە لووتکە.

مامۆستا ژاپۆنییه‌كه‌ی چوار ساڵە سەرپەرشتیاری دیلان دەکا، لە کۆنسیریت و خوێندنی رۆژانەی ھاوکارێتی، مامۆستا کۆمیکۆ ھەرکات راِھێنان بە دەنگی بکات، بێ یەك و دوو لای ئەم خوێندکارەی دەبێت، سەرسامە بەلێھاتوویيەکه‌ی و چاوەڕوانی کاری جوانتری لێدەکات.