وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان ئه‌مه‌ریكا گرێبه‌ستێكی تایبه‌ت به بنكه‌ی ئینجه‌رلیك واژۆ ده‌كات
"پڕۆژه‌كه تا ساڵی 2024 كۆتایی دێت"
K24- هه‌ولێر:
وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ داخستنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیك له وڵاته‌كه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارده‌هێنرێت، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" گرێبه‌ستێكی بۆ درووستكردنی ته‌لارێك له‌و بنكه‌یه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای توركی واژۆ كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، گرێبه‌سته‌كه به بڕی 95 ملیۆن دۆلار واژۆ كراوه و پێشبینی ده‌كرێت به‌ر له ساڵی 2024 پڕۆژه‌ی درووستكردنی ته‌لاره‌كه كۆتایی بێت.
بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیك ده‌كه‌وێته كه‌رتی ئه‌ده‌نه‌ی توركیا و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارده‌هێنرێت، له‌و بنكه‌یه وێستگه‌یه‌كی رادار بۆ ئاگاداركردنه‌وه له هێرشی مووشه‌كی دابین كراوه، كه له ناوچه‌ی كۆراجیكی سه‌ر به كه‌رتی مالاتیای باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگری دژه‌مووشه‌كی ناتۆ له ئه‌وروپا.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك، له كاردانه‌وه‌یه‌كدا له دژی بڕیاری كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بۆ به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه له ساڵی 1915، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیك و كۆراجیكی كردبوو، كه یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و دووه‌میشیان له لایه‌ن هێزه‌كانی ناتۆوه به‌كارده‌هێنرێن و ده‌كه‌ونه ناو خاكی توركیا.
ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: "ده‌كرێت په‌رله‌مانی توركیا بڕیاری به جنۆساید ناساندنی هیندییه سووره‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه بدات، ئه‌گه‌ر بێت و كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكا دوا بڕیار له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كانه‌وه بدات".
سه‌رچاوه: نوفوستی
H.B