حكوومەتی عێراق نەوتی بەسرە وەك جێگرەوەی کێڵگەی ناسریە بەکاردەهێنێ

دوو رۆژە ھەماردەكردنی نەوت لە کێڵگەی ناسریە راگیراوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، نەوتی کێڵگەکانی بەسرە بۆ قەرەبووکردنەوەی وەستانی کێڵگەی ناسریە بەکاردەهێنن.

وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیاند، وەستانی بەرهێمهێنانی نەوت لە کێڵگەی ناسریە لە باشووری وڵات کاتییە و خۆپیشاندەران کێڵگەکەیان داخستووە، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی عێراق ناکات.

وەزارەتی نەوت لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت قەرەبووی وەستانی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەی ناسریە دەکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە خۆپیشاندەران لە دوێنێ شەممەوە کێڵگەی ناسریەیان گەمارۆ داوە و کارمەندەکانیان ناچارکردووە هێڵی کارەبا بپچڕێنن، بەوەش نەوتی بەرهەمهێنانی کێڵگەکە بە تەواوی پەکیکەوتووە.

ھ.م