"پەسەند كردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی ژێرخانێكی ئابووری پتەو بونیات دەنێت"

ئابووریناسان پەسنی پڕۆژە یاسای چاکسازی دەکەن

K24 - سلێمانی

ئابووریناسان پەسنی پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکەن و بە ھەوڵێکی گونجاوی دەزانن بۆ بونیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری پتە و بۆ ھەرێمی کوردستان، ئابووریناسێک دەڵێت "بەو داھاتەی دەگەڕێتەوە حکوومەت دەتوانرێت ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان بەھێز ببێت".

پاش پەسەند کردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان، پڕۆژەکە بووە مایەی خۆشحاڵی بەشێکی زۆر لە لایەنە سیاسییەکان و ھاووڵاتیان، پڕۆژەکە چەند لایەنێکی باشی بۆ ھەرێمی کوردستان تێدایە و دەبێتە سەرەتایەکی باش بۆ بوژانەوەی دۆخی ئابووری ھەرێم. كە لە ماوەی رابردوودا نەبوونی ژێر خانێكی پته‌و‌ی ئابووری لە ھەرێمی کوردستان رەخنەی بەشێک لە ئابووریناسان بووە، ھەر بۆیە دوای پەسەند کردنی یاساکە ئابووریناسان بە گرنگیان زانی حکوومەت ھەوڵ بدات بەو داھاتەی دەگەڕێتەوە، ئەو ژێر خانە دروست بکات، کە داواکاری ئەوان بووە.

پڕۆژەیاساکە خەرجییەکانی حکوومەت کەمدەکاتەوە، لە دیدی ئابووریناسانیشەوە ئەمە خاڵێکی باشی یاساکەیە، ئابووریناسێک ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، یاساكه‌ وادەکات حکوومەت بە یەکسانی داھات دابەش بکات و بەشێکیشی تەرخان بکات بۆ ژێر خانی ئابووری.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوژانەوەی کەرتی ئابووری و زیاد کردنی سەرچاوەکانی داھاتی کردووەتە یەکێک لە بنەماکانی کارکردنی، ھەر بۆیە ئابووریناسان پەسەند کردنی یاسای چاکسازی بە گرنگ دەزانن و بە پێویستی دەزانن حکوومەت لە چاکسازییەکانی بەردەوام بێت و سەرچاوەی داھاتەکانی زیاتر بکات و خەرج کەمبکاتەوە.

ھ.م