جامه‌دانی تا چه‌ند مرۆڤ له كۆرۆنا ده‌پارێزێت
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی وه‌ڵام ده‌داته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندرووستی ئه‌رده‌ن، دكتۆر سه‌عد جابر پێش چه‌ند رۆژێك رایگه‌یاندبوو، با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر نه‌ریتی خۆمان و رووخسار داپۆشین به جامه‌دانی زۆر له ماسكی ته‌ندرووستی باشتره و مرۆڤ له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌پارێزێت.
دكتۆر سه‌عد جابر، له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمی ئه‌رده‌ن باسی له‌وه كردبوو، كاریگه‌ری جامه‌دانی هه‌ر وه‌ك ماسك وایه.
وتبووشی: جامه‌دانی ده‌شوورێت و پاك ده‌كرێته‌وه و ئامانجه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بپارێزت و رێگره له ماچ و مووچی خه‌ڵك و ئه‌وه‌ش شتێكی ئه‌رێنییه و مرۆڤ له تووشبوون به ڤایرۆس دوور ده‌خاته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندرووستی ئه‌رده‌ن روونیشیكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا شتێكی روون له باره‌ی كۆرۆناوه نییه و ته‌مه‌نی ته‌نیا دوو مانگه.
دواتر له لێدوانێكی دیكه‌دا، وه‌زیری ته‌ندرووستی گوتی: جامه‌دانی مرۆڤ له نه‌خۆشی ناپارێزێت، به‌ڵكو ده‌یپارێزێت له چوارده‌وره‌كه‌ی و ده‌مامكی تایبه‌ت به كۆرۆنا جۆرێكی تایبه‌ته و نرخی گرانه و به ئاسانی ده‌ست هاووڵاتیان ناكه‌وێت له بازاری ناوخۆدا.
لێدوانی وه‌زیری ته‌ندرووستی ئه‌رده‌ن زۆر به‌كارهێنه‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له‌و وڵاته هێناوه‌ته ده‌نگ.
به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر راسته جامه‌دانی رۆڵی ماسكی پزیشكی ده‌بینێت بۆ پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان پزیشكه‌كان نایبه‌ستن و دواتریش داینێن و بۆیان بشوورێت.
له 2015دا له گۆڤاری (open BMJ) ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له باره‌ی كاریگه‌ری ماسكی پزیشكی و قوماش بڵاوكرایه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتبوو، كه قوماش ناكارایه و توانای پاراستنی مرۆڤی نییه له په‌تا و نه‌خۆشی و ئه‌و مادده‌یه‌ی لێی درووست ده‌كرێت رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له دیاركردنی كاریگه‌رییه‌كه‌ی.
توێژینه‌وه‌كه له 14 نه‌خۆشخانه‌ی هانۆی ڤێتنام ئه‌نجامدرابوو، 1607 كارمه‌ندی ته‌ندرووستی تێیدا به‌شدار بوون.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه هۆشداریشی دا، كه ماسكی قوماش به‌كار نه‌هێنرێت بۆ خۆپاراستن، چونكه قوماش شێ هه‌ڵده‌مژێت و چه‌ند باره به‌كارده‌هێنرێت و ژینگه‌یه‌كی له بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس و په‌كتریا ده‌ڕه‌خسێنێت و زیانی پتره له سوودی.
به گشتی رێنمایی گرنگ بۆ به‌كارهێنانی ماسك چه‌ند خاڵێكه له‌وانه:
1- به‌كارهێنانی ماسك سنوورێك بۆ مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس داده‌نێت، به‌ڵام ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی ته‌واوه‌تی مرۆڤه‌كه ناكات.
2- پێویسته رێنمایی ته‌ندرووستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی وه‌ربگیرێت و ئه‌و جۆره ماسكه به‌كاربهێنرێت كه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به گونجاوی ده‌زانێت و مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی پێداوه.
3- ماسكی تایبه‌ت به كۆرۆنا كه له بازاره جیهانییه‌كان به‌رده‌سته ده‌بێت له‌سه‌ر راسپارده و رێنمایی پزیشك به‌كاربێت و شێوازی به‌كارهێنانی ته‌ندرووستانه بێت.
4- ماسكی نه‌شته‌رگه‌ری توانای پارێزگاری كه‌متره.
5- ماسكی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت به گوێره‌ی رێنمایی به‌كاربێت و له كاتی لێكردنه‌وه‌ی پێویسته له لای گوێوه لاببرێت نه‌ك له به‌رده‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆس و په‌كتریاكان نه‌گوازرێنه‌وه بۆ ده‌ست.
6- پێویسته له جوڵه‌پێكردنی ماسكه‌كه به‌كارهێنه‌ر وریا بێت و به ئاراسته‌ی چاوی نه‌یبات بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆس و په‌كتریاكان نه‌گوازرێنه‌وه.
7- پێویسته به‌كارهێنه‌ر ده‌ست له چاوی نه‌دات و ده‌ست بۆ ده‌می نه‌بات به بێ شووشتن.