کۆرۆنا و سعوودییە و رووسیا نرخی نەوت دادەبەزێنن
نرخی ئەمڕۆی بەرمیلێک نەوت چەند؟
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت یەک دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام هێشتا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە و زیانی زۆری لە بەرهەمهێنانی نەوت داوە.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جەنگی نرخ لە نێوان سعوودییە و رووسیا وایانکردووە، نرخی نەوت نزمترین ئاست لە چەند ساڵی رابردوو تۆمار بکات.
ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 30 دۆلار و 60 سەنتە، لە کاتێکدا مانگی یەکەی ئەمساڵ، نرخی نەوت، نزیکەی 65 دۆلار بوو.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیانووە، دابەزینی نرخی نەوت دەقۆزێتەوە تا ئاستی یەدەگی نەوتی وڵاتەکەی زیاد بکات.
Reuters