داكەوتنی گەورە لە فرۆشی ھیوندای تۆمار دەكرێت
ھۆكارەكەی دەخرێتەڕوو
K24 - ھەولێر
لە ئەنجامی خێرا بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، داكەوتنێكی گەورە لە فرۆشی ھیوندای مۆتۆڕز لە چین تۆماردەكرێت.
بەگوێرەی رۆژنامەی كۆریا ئیكۆنۆمیك دەیلی، فرۆشی ئۆتۆمبێل لە كۆمپانیای ھیۆندای مۆتۆڕز لە چین بەرێژەی 97% داكەوتنی تۆماركردووە. ھۆكارەكەیشی بۆ ئەو مەترسییانەی دەگەڕێتەوە كە لەئەنجامی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروستبووە.
رۆژنامەكە لە زاری چەند سەرچاوەیەكی كۆمپانیاكەوە گواستویەتەوە، لە ماوەی مانگی رابردوودا تەنیا ھەزار و 7 ئۆتۆمبێل فرۆشراوە، بە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو كە ئەو كات 38 ھەزار و 17 ئۆتۆمبێل، ئەو داكەوتنە گەورەیەش لە ئەنجامی دابەزینی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل لە چین و سستبوونی خواست لەسەر كڕینی ئۆتۆمبێل بەھۆی كۆرۆناوە، ئەوە جگە لە فرۆشی كیا مۆتۆرز لە چین كە ئاستی فرۆشی بەرێژەی 95.6% داكەوتنی تۆماركردووە.