یه‌كێتی ئه‌وروپا سنووری به رووی جیهاندا داده‌خات
بۆ رێگرتن له كۆرۆنا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، رێككه‌وتن بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ ته‌واوی سنووره‌كانی یه‌كێتییه‌كه به رووی جیهاندا دابخه‌ن.
هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به مه‌به‌ستی رێگرتنه له زیاتر بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناو وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه‌دا.
ئیتاڵیا له دیارترین ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپایه، كه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له یه‌كێتییه‌كه‌دا.