ته‌ندروستی جیهانی: كۆرۆنا دوژمنی مرۆڤایه‌تییه
هۆشداری ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تیدروس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، دوژمنی مرۆڤایه‌تییه.
له كۆنفرانسی میدیایی رۆژانه‌یدا، تیدروس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، گوتیشی: پێویسته وڵاتانی جیهان رێكاری فراوان و سه‌رتاپاگیر بگرنه به‌ر بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
گوتیشی: بۆ بنبڕكردنی ئه‌و په‌تایه و كۆنترۆڵ كردنی ده‌بێت وڵاتان سیستمی كه‌ره‌نتینه و پشكنین و چاره‌سه‌ر و چاودێری به‌كاربهێنن.