ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی چین ده‌داته‌وه
چین ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا ڤایرۆسه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ڵامی ره‌خنه و تۆمه‌ته‌كانی چینی دایه‌وه، كه رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا له پشت بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به میدیای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی چین نابه‌رپرسیارانه و په‌سند نه‌كراوه و بێ نرخانه‌یه.
پێشتر گوته‌بێژێك به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا له پشت بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه له شاری وهانی چیندا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاندووه، واشنتن، هه‌وڵیدا هاوكاری چینییه‌كان بكات بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكی نه‌درایه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر چین ده‌یه‌وێت وه‌ك هێزێكی گه‌وره مامه‌ڵه بكات، ده‌بێت رێز له رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت و پابه‌ندی بنه‌ماكانی ئازادی رۆژنامه‌وانی بێت.
دوێنێ چین، سێ په‌یامنێری رۆژنامه‌كانی نیۆیۆرك تایمز و ۆڵ ستریت جۆرناڵ و واشنتن پۆستی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد.