دوایین پەرەسەندنە زانستییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
تاقیکردنەوەکانی دژەتەن بۆ هەموویان لە بەردەست دەبێت
K24 – ههولێر:
تاقیکردنەوەکان لەسەر دژەتەنەکان (دژەتەن) کە هەرزان و باوەڕپێکراون، دەریدەخەن کە ئایە کەسێک کۆڤید -19ی هەبووە یان نا. ئەم زانیارییە زۆر گرنگە بۆ قۆناغی داهاتووی پەتاکە. تاقیکرنەوەکان لەسەر ئاستی خەڵکەوە وادەردەخەن کە ئایە دەتوانرێت ئاستی گشتی بەرگری پێوانە بکەن ئاخۆ خەڵک پەیتا پەیتا بۆ سەر کارەکانیان بگەڕینەوە.
تیمە جیاجیاکان لە هەموو جیهان تاقیکردنەوەکان لەسەر دژەتەنەکان بە شێوەیەکی کرداری بەکاردەهێنن، بەڵام فراوانکردنی ئەم کارە هەندێک ئەستەمە، چونکە تاقیکردنەوەکان دەبێت لە دوای چەند هەفتەیەک لەسەر تووشبووان ئەنجام بدرێن. هاوتەریب، ئێستا کومپانیاکان کار لەسەر هەندێک پشکنین دەکەن، کە وەک پشکنینی دووگیانییە و لە توانادایە لە ماڵەوە ئەنجامبدرێن.
حکومەتی بەریتانیا لەو باوەڕەدایە، ئەم پشکنینانە تا رادەیەکی باش پاوەڕپێکراو بن، بۆیە ئەوان 3.50 ملیۆن پاکەتی پشکنیان کڕیوە، لە سەرەتادا بەسەر کارمەندە تەندروستییەکان، پاشان بە رێگای کیمیاگەرەکانەوە، یان بە رێگای کۆمپانیای ئەمازۆن بیگەیەنە خەڵک و دابەشی بکەن.
ئێستا ئەو پشکنینانە و ئامادەکارییەکان بۆ دروستکردنی نموونەیەکی دەستپێکیی لە ئۆکسفۆرد ئەنجام دەدرێت. لەم بوارەدا، کریس ویتی، پزیشک لە ئینگلتەرا دەڵێت: " ئەنجامدانی تێستەکان، باشترە لە ئەنجامنەدانیان".
لە ئیسپانیا، حکومەت ناچار بووە نۆ هەزار پاکەتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە چین دروستکراون، لە بازاڕەکانی بکشێنیتەوە، چونکە ئەو پاکەتانە رێژەی دروستییەکانیان لە 30٪ـیە.
رەنگە کۆڤید – 19 کاریگەری لەسەر هەستی بۆن و چێژ بکات
لە چەند هەفتەی رابردوودا، هەندێک هەواڵ بڵابوونەوە کە لەوانەیە کۆڤید –19 ببێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن. لەم هەفتەدا لە لایەن کۆمەڵەی بەریتانی بۆ پزیشکیی لووت و گوێ و قورگ پشتراستکرایەوە، ئەمەش دەبێتە هاندەرێک ئەو کەسانەی هەستی بۆنکردنیان نییە anosmia، دەکرێت، بە گوێرەی راپۆرتەکانی کۆریای باشوور و چین و ئیتاڵیا و بە ژمارەیەکی زیاتر راپۆرتەکانی کلینیکەکانی بەریتانی، ببنە نموونەیەکی سوودمەند بۆ تاقیکردنەوەکانی لەسەر کۆڤید – 19.
بەرپرسەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی باس لەوە دەکەن ئەوان لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پەیوەندییە دەکەن لە نێوان هەردوو نەخۆشی (کۆڤید – 19 و نەخۆشی دەستدانی هەستی بۆنکرن). ماریا کێرک هۆڤ، سەرۆکی یەکەی نەخۆشییە ئاژەڵییەکان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی، دەڵێت: "ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ چەندین وڵات بۆ زانینی ئایە ئەو ساخڵەتە هەوبەشە یان نا، بەڵام تا ئیستا وەڵامان بەدەست نەگەییشتووە".
هەوڵی دڵخۆشکەر ئەوەیە، ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەندێک لە شانەکانی بۆنکردن لەناوبەرن، ئەوە شانەکانی ناوپۆشی لووت دەتوانن شانەی نوێی بۆنکردن دروست بکەنەوە. لە لای خۆیەوە، کۆمەڵەی بەریتانی ئاماژە بەوە دەدات: "هاوکارانمان لە ئیتاڵیا باس لە رێژەیەکی باشی چاکبوونەوە دەکەن و نەخۆشەکان لە ماوەی 7 هەتا 14 رۆژ هەستی بۆنکردنیان بۆ گەڕایەوە، ئەمە وا دەردەکات بەریتانیاش ئەزموونێک لەم بوارەدا پەیدا بکات ".
ڤایرۆسەکە جێگیرە!
ڤایرۆسەکانی تاجی بە شێوەیەکی گشتی مەیلی خۆگۆڕینی خێرایان نییە، لەم هەفتەیەدا، زانایان ئەوەیان دووپاتکردەوە ئەم خەسڵەتە بۆ کۆڤید - 19 ش دروستە و تیمێکی زانکۆی جۆنز هۆپکینز هەستان بە شیکاریکردنی 1000 نموونە و بە گوێرەی رۆژنامەی واشنتن پۆست، دەرکەوت تەنیا 4 تا 10 جیاوازی جینی هەیە لە نێوان ئەو ڤایرۆسەی کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەیە و ئەو ڤایرۆسی کە لە شاری ووهان پشکنینی بۆکراوە.
پرسیارێکی کراوەش لە ئارادایە لەسەر مەودای جێگیربوونی بەرگری مرۆڤی بۆ کۆڤید - 19، ئایا تووشبووان تەنیا یەک جار تووش دەبن و لە پاشەڕۆژ بەرگرییان بۆ دروست دەبێت یان نا؟
ستراتیژییەتی دەرچوون
لەم هەفتەیەدا و لەگەڵ هەبوونی ئاماژەکان، لەوانەیە کەرەنتینەکردن چەندین مانگ بخایەنێت، تا رادەیەک ئومێد کەمبوو بوو کە ژیان وەکو خۆی لێ بێتەوە، راپۆرتێکی گۆڤاری لانسێت the Lancet وای دەردەخات، بە هۆی ئەو رێوشوێنە رێکوپێکانەی لە ووهان گیراونەتەبەر، لە سەرەتای مانگی ئادار حاڵەتەکان کەم بووبوون، ئەو رێوشوینانە سووککران، بەڵام مەترسی لەوە دایە لە مانگی حوزەیران جارێکیتر نەخۆشییەکە سەرهەڵبداتەوە.
پیاوان زیاتر تووشی کۆڤید – 19 دەبن!
رۆژ لە دوای رۆژ، بەڵگەی زیاتر بەدەست دەکەون، کە پیاوان زیاتر لە ژنان بەم ڤایرۆسە دەمرن. لە سەرەتادا، لە چین ئەم چەندە بەدیکرا، چونکە رێژەی مردن لە نێو پیاواندا 2.8٪ بوو بەرامبەر بە 1.7٪ لە نێو ژناندا، داتاکان لە وڵاتانیتریش رەنگییان دایەوە. لە هەفتەی رابردوو، ژمارەی ئەو پیاوانەی گیانیان لە دەستدا، دوو ئەوەندەی ژمارەی ژنان بوو. لە چین هۆی زیادبوونی رێژەی مردنی پیاوانیان بۆ جگەرەکێشان گەڕاندووەتەوە، چونکە رێژەیەکی بڵندی پیاوان جگەرە دەکێشن بەرامبەر تەنیا 2٪ لە ژنان، بەڵام ئەمە راست دەرنەچوو، لەو وڵاتانەی کە رێژەی جگەرەکێشان لە نێوان هەردوو رەگەز وەکو یەکە. زانایان ئەم جیاوازییەی مردن بە هۆی کۆڤید – 19 لە نێوان هەردوو رەگەز بۆ بەهێزی سیستەمی بەرگری لە لای ژنان دەگەڕێننەوە، کە توانای زیاتری هەیە بۆ بەرگری.
H.J