ورده‌كاری داهات و خه‌رجی حكومه‌تی هه‌رێم به‌م جۆره‌یه
هه‌رێمی كوردستان %45ی داهاتی له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئومێد سه‌باح، رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان %45ی داهاتی له‌ده‌ستداوه و سه‌رۆكی حكومه‌تیش، سێ پرسی كردووه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی، كه بریتین له مووچه و ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی ته‌ندروستی هاووڵاتیان.
له باره‌ی داهات و خه‌رجی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ئومێد سه‌باح، گوتی: له مانگی دیسه‌مبه‌ری رابردوودا مانگانه 383 ملیۆن دۆلار له عێراقه‌وه ره‌وانه ده‌كرا و 244 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆ بوو و هه‌روه‌ها 295 ملیۆن دۆلار له داهاتی نه‌وت بۆ موچه ته‌رخان ده‌كرا.
گوتیشی: كۆی گشتی داهاتی هه‌رێم ئه‌و كاته 939 ملیۆن دۆلار بوو. به‌ڵام خه‌رجییه‌كان به‌م جۆره بوون: 755 ملیۆن دۆلار بۆ مووچه ته‌رخان ده‌كرا و عێراقیش 383 ملیۆن دۆلاری دابین ده‌كرد، واته %51ی مووچه‌ی ده‌نارد. باقییه‌كه‌ی له داهاتی ناوخۆ و فرۆشی نه‌وت پڕ ده‌كرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، له هه‌رێمی كوردستان 1 ملیۆن و 234 هه‌زار كه‌س مووچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت. 205 ملیۆن دۆلاریش بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستن بووه. له‌وه‌ش 35 ملیۆن دۆلار بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان ته‌رخان كراوه، مانگانه. واته: كۆی گشتی خه‌رجی: 995 ملیۆن دۆلار بووه. واته له مانگی دیسێمبه‌ر 56 ملیۆن دۆلار كورتهێنانمان هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به ژماره‌كان له مانگی ئازاردا، ئومێد سه‌باح گوتی: له مانگی 3دا 479 ملیۆن دۆلارمان له داهاتی كوردستان له‌ده‌ستداوه، كه له %45 ی كۆی داهاته. 244 ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ دابه‌زیوه بۆ 60 ملیۆن دۆلار. داهاتی نه‌وت له 300 ملیۆن دۆلاره‌وه دابه‌زیوه بۆ 60 ملیۆن دۆلار.
هه‌روه‌ها گوتی: ته‌نیا له‌م مانگه 383 ملیۆن دۆلاری عێراق و 60 ملیۆن دۆلاری ناوخۆ و 60 ملیۆن دۆلاری داهاتی نه‌وت كۆی بكه‌ینه‌وه، 520 ملیۆن دۆلار ده‌كات و ئێمه 479 ملیۆن دۆلارمان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان، سێ ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌بووه:
یه‌كه‌م: مووچه دابین بكرێت.
دووه‌م: ئاسایشی خۆراك دابین بكرێت.
سێیه‌م: ئاسایشی ته‌ندروستی دابین بكرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، تا ئه‌م له‌حزه‌یه هیچ نیه‌تێك نییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه. به‌ڵێن ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی كوردستان به شه‌فافیه‌ت ئه‌و داهاته‌ی دێته ده‌ستمان ئه‌وله‌ویه‌تی بۆ مووچه‌یه. به‌ڵام له 5ی نیسانه‌وه یاسای چاكسازی بۆ هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ ده‌كرێت.