فرسه‌ت سۆفی: له قۆناغێكی سه‌ختداین و كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ناو كۆمه‌ڵگه
تكایه ده‌رفه‌ته‌كه خراپ به‌كار مه‌هێنن
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر، فرسه‌ت سۆفی رایگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا چووه‌ته ناو كۆمه‌ڵگه و ئێمه له فۆناغێكی سه‌ختترداین و تاكه رێگه بۆ خۆپاراستن و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ینه قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیدار، ئه‌وه‌یه ئه‌م 10 رۆژه‌ش پابه‌ند بین و له ماڵه‌وه بمێنینه‌وه.
فرسه‌ت سۆفی گوتیشی: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ زۆر سه‌خته، به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوون به بڕیاره‌كه‌وه زۆر مه‌ترسیداره و ره‌نگه له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت و ژیانی خه‌ڵك بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. بۆیه تكایه پشوو درێژ بن و ئه‌م 10 رۆژه‌ش له ماڵ بمێننه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له كاتژمێر 1ی شه‌و تا 6ی به‌یانی ده‌رفه‌ت بده‌ینه هه‌ندێك خه‌ڵك، كه كاری زۆر پێویستیان هه‌یه و كاری كشتوكاڵی و باخداریان هه‌یه، یان كۆگایان هه‌یه و كه‌لوپه‌لی پێویست ده‌گوازنه‌وه. ئه‌م رێگه پێدانه بۆ گه‌شت و سه‌یران و پیاسه نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی دراوه خراپ به‌كار بێت، ئه‌وا ناچار ده‌بین ئه‌م ده‌رگایه‌ش دابخه‌ین. ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ كاری زۆر پێویسته. بۆیه هیوادارم هاوكارمان بن و ئه‌م ده‌رفه‌ته به خراپ به‌كار نه‌هێنن.