ڤێتنام چالێنجی چین ده‌كات
ڤێتنام بووەتە فریادڕەسی ئەمەریکا و ئەوروپییەکان
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
له گه‌یاندنی فریاگوزارییه‌كانی بۆ ئه‌وروپا و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، ڤێتنام هه‌یمه‌نه‌ی دیپلۆماتی كرد به‌سه‌ر چین-دا و ته‌نانه‌ت ئاماده‌یی بۆ هاوكاری ئه‌مەریكاش، ده‌ربڕی.
هاوكاری كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه پزیشكییه‌كان له‌لایه‌ن ڤێتنامه‌وه له نیوه‌ی مانگی ئاداره‌وه تا 10ی نیسان گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك كه هیچ ده‌وڵه‌تێك نه‌یتوانیوه ئه‌وه بكات.
ئاژانسی رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا له ژێر ناوی "ڤێتنام چالێنجی مۆنۆپۆلی چین ده‌كات له دیپلۆماتی ڤایرۆسدا" باس له‌وه‌ده‌كات كه چین به‌شوێن خۆلكاندنی دیپلۆماتیدا ده‌گه‌ڕێت وه‌ك هێزێكی به‌رپرس له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی ئه‌زموونی له كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه‌ی ووهان و به‌خشینی ده‌مامك به‌و وڵاتانه‌ی كه رێژه‌ی تووشبوونیان زۆرە، ئه‌ویش بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كه کاریگەری لەسەر دروستکردووە.
ڤێتنام سه‌ڕه‌رای هه‌ژارییه‌كه‌ی له‌چاو وڵاتانی دراوسێیدا، توانی 550 هه‌زار ماسك پێشكه‌ش به فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و ئیسپانیا و به‌ریتانیا بكات. هه‌روه‌ها 390 هه‌زار ماسك-ی پێشكه‌ش به كه‌مبۆدیای دراوسێی و 340 هه‌زار پێشكه‌ش به وڵاتی لاوس كرد.
سی ئێن ئێن پێشتر له راپۆراتێكدا بڵاویكرده‌وه كه جگه له ئیتالیا و بولگاریا، كه له‌لایه‌ن چین ه‌وه بڕێك هاوكاریان پێشكه‌شكراوه هیچ وڵاتێكی تری ئه‌وروپا ئاماده‌ییان ده‌رنه‌بڕیوه بۆ وه‌رگرتنی هاوكاری، دوابه‌دوای یارمه‌تیدانی ئه‌و دوو وڵاته ره‌خنه‌ی توند رووبه‌رووی یه‌كێتی ئه‌وروپا بووەوە، هه‌ربۆیه یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌وته خۆی و هاوكاری وڵاتانی ده‌ستپێكرد و یه‌كه‌م شوێنیش له بولگاریاوه ده‌ستی پێكرد.
به‌پێی رۆژنامه‌ی هێڵ، ڤێتنام ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ پێدانی هاوكاری به ئه‌مەریكا، ئه‌مەریكاش سوپاسی هاوكارییهكهیی كردووه، به‌ڵام داوای لێكردووه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ره‌زامه‌ندبن 450 هه‌زار به‌دله‌ی (دو بۆنت) یان لێده‌كڕن كه به‌دله‌یه‌كی سه‌رتاپا داپۆشه‌ری جه‌سته‌ی كارمه‌ندی ته‌ندروستییه له كاتی چون بۆ لای نه‌خۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس.
دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكیش سوپاسی كرد‌و وتی: "هاورێكانمان له ڤێتنام".
تا رۆژی 11ی نیسان له ڤێتنام 257 كه‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، به‌ڵام هیچ كه‌س به نه‌خۆشییه‌كه نه‌مردووه.
فو دۆك دام جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤێتنام سوپاسی كارمه‌ندانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه تونیویانه كۆنتڕۆڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌میدیاكانی ڤێتنامه‌وه وێنه‌ی باڵیۆزه‌كانی ڤێتنام بڵاوده‌كرێته‌وه كه چۆن یارمه‌تی ئه‌وروپا ده‌ده‌ن و چاڵێنجی چین ده‌كه‌ن.
كارل سایێر، شاره‌زا له دیپلۆماتی ڤێتنام له ئه‌كادیمیایی هێزی به‌رگری ئوستراڵیا له كانبیرا به رۆیته‌رز ده‌ڵێت: "وا ده‌بینرێت كه ڤێتنام له‌ڕێگه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا، ده‌یه‌وێت به‌سه‌ركه‌وتوویی متمانە به‌ده‌ستبهێنێت".
سایێر ده‌شڵێت: "كلیلی گه‌شه‌پێدانی ئه‌م چالاكییانه بریتییه له كردنه‌وه‌ی بازرگانی ئازاد له‌نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڤێتنام كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی ڤێتنامی په‌سه‌ندی بكات له كۆتایی ئه‌م مانگه".
به‌پێی لێدوانی حكومه‌تی ڤێتنام، 40 كۆمپانیای دروستكردنی ماسك-ی تایبه‌تیان هه‌یه كه رۆژانه له توانایدایه 7 ملیۆن ماسك دروست بكات و لە نێویدا، پێنج ملیۆن و 72 هه‌زار ماسكی نه‌شته‌رگه‌ری.
ڤێتنام تاكه ده‌وڵه‌ت نییه كه خۆبه‌خشانه هاوكاری پێشكه‌ش به جیهان ده‌كات، تایوان یه‌كێكی تره له‌و وڵاتانه‌ی كه 7 ملیۆن ماسكی پێشكه‌ش كردووه كه به‌شی زۆری بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مەریكا بووه، بۆ راكێشانی سه‌رنجی دونیا به‌لای خۆی كه نیوه دورگه‌یه‌كی دابڕاوه له‌رووی دیپلۆماسییه‌وه له‌سه‌ر شانۆی جیهانی.
تایوان-یش هه‌مان شێوه‌ی ڤێتنام ژماره‌ی كه‌یسه‌كانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیدا كه‌مه و ته‌نیا پێنج كه‌س گیانی له ده‌ستداوه. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی رامیاریش له‌نێوان ڤێتنام و چین –دا نییه، به‌ڵام سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توانای هه‌یه 13 ملیۆن ماسك له رۆژێكدا ببه‌خشێت.
ڤێتنام له‌رووی دیپلۆماتییه‌وه ناتوانرێت پێوانه بكرێت به چین، به‌ڵام بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چین له كردنه‌وه‌ی ده‌رگا له‌سه‌ر خۆی له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه توانی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر چین-دا.
H.J