ئاستی بەرھەمھێنانی كارەبا لە عێراق بەرز دەكرێتەوە

وەزارەتی كارەبای عێراق: بەرھەمھێنانی كارەبا بۆ 21 ھەزار مێگاوات بەرزدەكەووینەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، بەر لە ھاتنی مانگی رەمەزان، ئاستی بەرھەمھێنانی كارەبا بۆ 21 ھەزار مێگاوات بەرزدەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ھۆكاری بڕینی كارەبا لە ھەندێك ناوچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كێشەی ھونەری لە ھێڵەكانی دابەشكردنی كارەبادا ھەیە و ئێستاش سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق راشیگەیاندووە، ئامادەكاری پێدانی كارەبا بە درێژایی كاتژمێرەكان، بۆ سەرجەم پارێزگاكان كراوەو وەزارەتی كارەبا ئێستا 13 ھەزار و 500 مێگاوات كارەبا بەرھەمدەھێنێت. بە گشتی وەزارەتەكە توانای دابینكردنی نزیكەی 19 ھەزار و 200 مێگاوات كارەبای ھەیە. ئەمەش یەكەم جارە لە مێژووی پیشەسازی كارەبا لە عێراق ئەو بڕە بەرھەمبێت.