له‌ دهۆك كه‌سێكی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوو

پزیشكه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 46 ساڵ له‌ دهۆك تووشی كۆرۆنا بوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه‌، هاتووه‌: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا، پزیشکێکی پسپۆڕ، پیاو تەمەن 46 ساڵ دانیشتووی شاری دهۆکە.