سلێمانی.. له سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا زیاتر له 3 هه‌زار كۆرپه له‌دایكبوون
بە گوێره‌ی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
K24 – هه‌ولێر:
بە گوێره‌ی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ مانگی یه‌كه‌می ئەمساڵدا 4630 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركارییان لەشاری سلێمانی كردووە و هەروەها 9085 نەخۆشی دیكە سەردانی بەشی كلینیكی راوێژكارییان كردووە.
هاوكات له‌و ماوه‌یه‌دا، 3304 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون كە 1209 یان بە نەشتەرگەری و 2051 یان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون، هەروەها 28 منداڵیش پاش لەدایك بوون گیانیان لەدەستداوە و لە بەشی خودەج 46 منداڵ وەرگیراوە.