یەکەمین تۆربین لە بەنداوی ئەلیسۆ دەستی بەکارکرد
ئەو ھەنگاوەش بە ھەڕەشە لەسەر بەغدا دادەنرێت
K24 - ھەولێر
توركیا دەستی بە كاراكردنی یەكەمین تۆربین لە بەنداوی ئەلیسۆی سەر رووباری دیجلە كرد.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، حكوومەتی توركیا دەستی بە كاراكردنی یەكەمین تۆربین لە بەنداوی ئەلیسۆی سەر رووباری دیجلە كرد، كە دەكەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی تۆركیا لەسەر سنووری نێوان خۆیی و ههرێمی كوردستان، ئەو ھەنگاوەش بە ھەڕەشە لەسەر بەغدا دادەنرێت.
ھەفتەیەك لەمەوبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە كۆی 6 تۆربین یەكێكیان لە بەنداوی ئەلیسۆ بەگەڕدەخات، ئەوەش بڕی ئەو ئاوەی كە لە رووباری دیجلەوە دەگاتە عێراق كەمدەكاتەوە و چالاكوانانیش لە عێراق حكوومەتیان ئاگەداركردەوە لەوەی كە مەترسییەكانی ئەو بەنداوە كاریگەری خراپی لەسەر كهرتی كشتووكاڵی دەبێت و تەنانەت ملیۆنان دانیشتووی عێراق دووچاری كهمی ئاو دهبنهوه.
بەنداوی ئەلیسۆ له ساڵی 1997 بە بڕیارێكی حكوومەتی توركیا بۆ دابینكردنی كارەبا دامەزرا، بووە ھۆكاری دهركردن و راگواستنی نزیكەی 80 ھەزار كەس لە 199 گونددا.